سەعدوون مازووجی، بەندکراوی سیاسی پێشوو دەستبەسەر کرایەوە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی سیاسی و بەندکراوی سیاسی پێشووی دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دویا بانگ کران دەستبەسەر کراوە.

١١ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٠:٠٢

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی سیاسی و بەندکراوی سیاسی پێشووی دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دویا بانگ کران دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەعدوون مازووجی، نووسەر و چالاکی سیاسی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراوە و دواتر دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعدوون مازووجی ڕۆژێک دوای دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

سەعدوون مازووجی پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە بەندیخانەکانی مەهاباد و ئورمیە بەند کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە