شاکر باغی بەندکراوی سیاسی کورد دوای ١٤ ساڵ مافی مرەخەسی پێ درا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری وان، دوای تێپەڕینی ١٤ ساڵ بەندکران، بۆ کەکەمجار بە دانانی بارمتەیەکی زۆر لە بەندیخانەی شاری کاشمەر، سەر بە پارێزگای خوراس

٥ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٣:٠٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری وان، دوای تێپەڕینی ١٤ ساڵ بەندکران، بۆ یەکەم جار بە دانانی بارمتەیەکی زۆر لە بەندیخانەی شاری کاشمەر، سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی مافی مرەخەسی پێ درا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٤ی ژانویەی ٢٠٢٢)، شاکر باغی، بەندکراوی سیاسی کورد بۆ یەکەم جار و بە دانانی بارمتەی زۆری پێنج ملیار تمەنی بۆ ماوەی مانگێک لە بەندیخانەی کاشمەر سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی مافی مرەخەسی پێ درا.

هەنگاو زانیویەتی کە شاکر باغی ئێستا لە شاری سنەیە و لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا مافی نیە لە ئێران بڕواتە دەرەوە.
شاکر باغی خەڵکی شاری وانی باکووری کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە ٢٧٠٨ (١٠ی مارسی ٢٠٠٨)، لە جادەی مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا.
ئەم بەندکراوە کوردە دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن بابایی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای ٣٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی کاشمەری بە سەردا سەپا.
دوای ئەوەی ئەم سزایە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە وەک خۆی پەسەند کرا، شاکر باغی مانگی گەلاوێژی ٢٧١٠ (ئاگۆستی ٢٠١٠) لە بەندیخانەی سنەوە بۆ بەندیخانەی کاشمەر دوور خرایەوە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی کاشمەر ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە