شێرکۆ ئاگووشی سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە جۆزەردانی ئەمساڵ دوای دوو ساڵ بەندکران ئازاد کرابوو، لە دۆسی

٨ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٢:٢٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە جۆزەردانی ئەمساڵ دوای دوو ساڵ بەندکران ئازاد کرابوو، لە دۆسیەکەی دیکەدا سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا..

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شێرکۆ ئاگووشی بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی پیرانشار و کەسێکی دیکەی هاودۆسیەی بە ناوی حوسێن ئەلوەندکوهی لەلالەین لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی مەهابادەوە هەر کامەیان سزای ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئاگووشی، ئەم سزایە لەلایەن دادوەر غوڵام کەریم خانی و بە تۆمەتی “هاودەستی لە کوشتنی پاسدارێک” بە سەر ئەو دوو کەسەدا سەپاوە.

شێرکۆ ئاگووشی ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٣١ی ئاگوستی ٢٠١٩) لە پاش ئەوەی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستی بریندار کرا،  دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا لە ئورمیە.

ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو  لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندام بوون لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (حدک) سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەم بەندکراوە دواجار ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢١( دوای نزیکەی دوو ساڵ بەندکران بە پێبەندی ئەلەکترۆلی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە