شێرکۆ جەمشیدی پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: شێرکۆ جەمشیدی خەڵکی سنە کە دوو مانگ پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:٠٩

 

هەنگاو: شێرکۆ جەمشیدی خەڵکی سنە کە دوو مانگ پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩)، شێرکۆ جەمشیدی هاووڵاتی دانیشتووی خەڵکی سەرهۆیە سەر بە ژاوەرۆی سنە، پاش دوو مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتە ( تاپۆی ماڵی باوکی) بە شێوەکی کاتی ئازاد کاوە.

شێرکۆ جەمشیدی ڕۆژی شەممە (١ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٢ی دێسامبری ٢٠١٨) دوای بەڕێوەچوونی شەوی یەلدا لە شاری سنە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە