شێرکۆ جەمشیدی هێشتا دەستبەسەرە

هەنگاو: شێرکۆ جەمشیدی خەڵکی سنە کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا دەستبەسەرە و لە

٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٣:٤٠

 

هەنگاو: شێرکۆ جەمشیدی خەڵکی سنە کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا دەستبەسەرە و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕێنی ٣٥ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی شێرکۆ جەمشیدی، هاووڵاتی دانیشتووی خەڵکی سەرهۆیە سەر بە ژاوەرۆی سنە، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیار بووە کە شێرکۆ جەمشیدی دوو حەفتە پێش بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێت، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیزنی نەداە ناوبراو بە شێوەی کاتی ئازاد بێت.

شێرکۆ جەمشیدی ڕۆژی شەممە (١ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٢ی دێسامبری ٢٠١٨) دوای بەڕێوەچوونی شەوی یەلدا لە شاری سنە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە