عادڵ پەروازە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە گوازرایەوە

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە هاووڵاتییانی مەریوانی کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٧:٤٧

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە هاووڵاتییانی مەریوانی کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، گوازرایەوە بۆ شاری سنە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عادڵ پەروازە، هاووڵاتیی ٢٧ ساڵەی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، پاش دەستبەسەر کرانی گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە. 

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی پەروازە لەم بارەیەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، عادڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە کەمتر لە خولەکێکی خایاندووە، بنەماڵەکەی لە دەستبەسەر کران و گوازرانەوەی بۆ سنە ئاگادار کردووەتەوە.

عادڵ پەروازە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٣ی ژانویەی ٢٠٢١)، لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوانەوە لە ناو شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی عادڵ و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی کراونەتەوە، ئاشکرا نەکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە