عەلی عابدی، هونەرمەند و ئاوازدانەری ناسراوی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندان و ئاوازدانەرانی ناسراوی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەل کرا.

١٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٠٧

 

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندان و ئاوازدانەرانی ناسراوی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەل کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٦ی ژانویەی ٢٠١٨)، عەلی عابدی، هونەرمەند و ئاوازدانەری ناسراوی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بانگهێشت و بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە هۆی ئەمنی نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو ناوەند ئەمنییە بەڕیز عابدنی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکان بانگهێشت کردووە و وێڕای بێ ڕێزی کردن و ئیهانە کردنی، هەڕەشەیان لێ کردووە.

ئەو هونەرمەندە کوردە بەهاری ئەمساڵ لە وتووێژێکدا لەگەڵ حەفتەنامەی ”ڕۆژان“ وتبووی کە ” لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا بە شێوەی نافەرمی چالاکییەکانم قەدەغە بووە و پێش بە بەڕێوە چوونی کۆنسێرتەکانم گیراوە.“

عەلی عابدی ماوەی ٢٠ ساڵە لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە ئیزنی بەڕێوەبردنی کۆنسێرتی پێنەدراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە