فایق یوسفی دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرا

هەنگاو: فایەق یوسفی، شاخەوانی خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١١:١٢

 

هەنگاو: فایەق یوسفی، شاخەوانی خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، فایق یوسفی، بەندکراوی سیاسی کورد دوای تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە بەنەدیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

فایق یوسفی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی پووشپەری ٢٧١٩ (٩ی ژوئیەی ٢٠١٩) هاوڕێ لەگەڵ شاخەوانێکی دیکە بە ناوی هادی محەممەدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سەقز دەستبەسەر و پاش دوومانگ بە بارمتە ئازاد کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە ئەندامی گروپی شاخەوانی “هەڵۆی شاری سەقزن، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵی ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لەلایەن دادسەرای گشتی شاری سەقز حوکم دران و فایق یوسفی بە ١٠ مانگ بەندکران و هادی محەممەدزادە بە ٨ مانگ بەندکران مەحکووم کران.

سزای ١٠ مانگ بەندکرانی فایق یوسفی دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

فایق یوسفی دواجار ڕۆژی شەممە ١٠ی رەزبەری ٢٧٢٠ (٣١ی ئۆتۆبری ٢٠٢٠) فایق یوسفی خەڵکی شاری سەقز، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ناساند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە