فایق یوسفی بۆ بەڕێوەچوونی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی شاری سەقز ناساند

هەنگاو: فایەق یوسفی، شاخەوانی خەڵکی شاری سەقز کە ساڵی رابردوو لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابو،

١٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٢٢:٠٨

 

هەنگاو: فایەق یوسفی، شاخەوانی خەڵکی شاری سەقز کە ساڵی رابردوو لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی شاری سەقز ناساند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ شەممە ١٠ی رەزبەری ٢٧٢٠ (٣١ی ئۆتۆبری ٢٠٢٠) فایق یوسفی خەڵکی شاری سەقز، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ناساند.

فایق یوسفی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی پووشپەری ٢٧١٩ (٩ی ژوئیەی ٢٠١٩) هاوڕێ لەگەڵ شاخەوانێکی دیکە بە ناوی هادی محەممەدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سەقز دەستبەسەر و پاش دوومانگ بە بارمتە ئازاد کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە ئەندامی گروپی شاخەوانی “هەڵۆی شاری سەقزن، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵی ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لەلایەن دادسەرای گشتی شاری سەقز حوکم دران و فایق یوسفی بە ١٠ مانگ بەندکران و هادی محەممەدزادە بە ٨ مانگ بەندکران مەحکووم کران.


هادی محەممەدزادە ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ ٢٧٢٠ بۆ تێپەربوونی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی شاری سەقز ناساند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە