فواد وکاڵەتی بەندکراوی سیاسی خەڵکی ماکۆ مافی مرەخەسی پێدرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ماکۆ کە لە بەندیخانەی شاری خۆی ڕاگیرابوو، مافی مرەخەسی پێدرا.

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٣:٣٩


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ماکۆ کە لە بەندیخانەی شاری خۆی ڕاگیرابوو، مافی مرەخەسی پێدرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە پێی ئەو بڕیارەی کە دەزگای دادوەریی ئێران دوای بلاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەری کردووە، فواد وکاڵەتی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی شاری خۆی ڕاگیراوە، هەتا ١٥ ڕۆژ مافی مرەخەسی پێدراوە.


فواد وکاڵەتی خەڵکی ماکۆ، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٨ی فوریەی ٢٠٢٠)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی گوازرابوویەوە.


ناوبراو ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو (٩ی ئاوریلی ٢٠١٩) هاوڕێ لەگەڵ ٣ کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ بە ناوەکانی ”سولەیمان ڕاستق قزڵباش“، ”جەعفەر مشکینی مسرکانلوو“ و ”یوسف سەبزی بەلخکانوو“ دەستبەسەر کرابوون کە فواد، سولەیمان و یوسف دوای یەک مانگ هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کران و جەعفەر هێشتاش لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ڕاگیراوە.


هاوینی ڕابردوو لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری خۆی هەر یەک لە ”فواد وکاڵەتی“، ”یوسف سەبزی بەلخکانوو“ و ”سولەیمان ڕاستق قزڵباش“ بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا و ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە