فەرانەک جەمشیدی هێشتا دەستبەسەرە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی فەرانەک جەمشیدی لە شاری سنە، ناوبراو هێشتا دەستبەسەرە.

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:١٧


هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی فەرانەک جەمشیدی لە شاری سنە، ناوبراو هێشتا دەستبەسەرە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەوەی، سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی یەک مانگە کە فەرانەک جەمشیدی، ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان دەستبەسەر کراوە، ناوبراو هێشتا دەستبەسەرە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرانەک جەمشیدی ڕۆژانە لە ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و شەوانەش دەبرێتەوە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (ناسراو بە بەندیخانەی ژنانی سنە). تحمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات“ و ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ خراوەتە پاڵ ئەو چالاکە ژینگەپارێزە.


فەرانەک جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)،لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە،  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەر کردنی فەرانەک جەمشیدی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبال و کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە