فەرانەک جەمشیدی لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دە

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٢٥


هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆکی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی فەرانەک جەمشیدی، چالاکای ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەر کردنی فەرانەک جەمشیدی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبال و کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتووە.
فەرانەک جەمشیدی لە ماوەی ساڵانی ڕابردووش بانگی ناوەندە ئەمنیەتییەکان کراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە