قانع خاتری دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا

قانع خاتری چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕ

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٩:٢١


هەنگاو: سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

قانع خاتری چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٨ مانگ دەستبەسەرکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١ هاوڕێ لەگەڵ ٦ ئەندامی دیکەی کەمپەینی خێرخوازانەی» ژیانەوەی کوردستان «لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی جۆزەردانی هەمان ساڵ دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

ئەم ٧ چالاکە مەدەنییە و ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان، بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کوردستان بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت هەر کامەیان سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا قانع خاتری بە هۆی ملکەچ بوونی بە بڕیاری دادوەر سزاکەی بۆ ١٨ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.

قانع خاتری ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای ١٨ مانگ بەندکرانە کە بە سەریدا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە