٧ ئەندامی کەمپینی خێرخوازی «ژیانەوەی کوردستان» سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

حەوت ئەندامی کەمپینی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان لە شاری سنە بە ناوەکانی علی ئەڵڵاوەیسی، فەردین ڕەحیمی، عەتا ڕەزاڕەبابی، قانع خاتری، مەرزیە مو

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٢٧

 

هەنگاو: پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

حەوت ئەندامی کەمپینی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان لە شاری سنە بە ناوەکانی علی ئەڵڵاوەیسی، فەردین ڕەحیمی، عەتا ڕەزاڕەبابی، قانع خاتری، مەرزیە مورادوەیسی، سیروان عەبدووڵڵاهی (کوڕی مەرزیە مورادوەیسی) و مەهدی سەیفی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی هەرکام سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەم سزایە عەتا ڕەزاڕەبابی سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٦ کەسەکەی دیکە هەر کام سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەم سزایە بە تۆمەتی «دروستکردنی گرووپی نایاسایی» و «هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ گرووپی دژبەری نیزام» دەرچووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بەم هاووڵاتییانە ڕاگەیەندراوە. دادگا تەنیا ئیزنی داوە چاویان بە ناوەڕۆکی سزاکە بکەوێت.

دانیشتنی یەکەمی دادگای ئەم حەوت ئەندامەی کەمپینی «ژیانەوەی کوردستان» ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەر و دانیشتنی دووەمیان سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچووە.

شایانی باسە کە ئەم حەوت کەسە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە