لە بەندیخانەی ئورمیە ١٥ بەندکراونی سیاسی و مەزهەبی بە مەرج ئازاد کران

هەنگاو: دوای ئازاد کردنی شەش بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانەی ئورمیە، ژمارەی ئەو بەندکراوە سیاسی و مەزهەبیانەی کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٢:٠١



هەنگاو: دوای ئازاد کردنی شەش بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانەی ئورمیە، ژمارەی ئەو بەندکراوە سیاسی و مەزهەبیانەی کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەمەرج لەو بەندیخانەیە ئازاد کراون، گەیشتە ١٥ کەس.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١ی خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (٢٠ی مارسی ٢٠٢٠)، شەش بەندکراوی مەزهەبی و سیاسی کورد بە ناوەکانی سیامەک ئەشرەفی، ڕەحمی تورگوت، محەمەد قەنبەردوست، وەفا ئەسەدی، سەردار عوسمان بەکر و سیروان مەحموودی ئەقدەم بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کران.


ئەو ١٥ بەندکراوە کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەممە و دوای بەیاننامەی دەزگای دادوەریی ئێران ئازاد کراون و حوکمەکانیان ژێر ٥ ساڵ بووە. بەو حالەش ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی کورد کە حوکمەکانیان ژێر ٥ ساڵە هێشتا ئازاد نەکراون و بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگری دەکەن لە ئازادی بە مەرج ئەوان.

ناسنامەی ئەو ١٥ بەندکراوە سیاسی و مەزهەبییە بە شێوەی خوارەوەیە؛


بەندکراوانی سیاسی
١_ عارف محەمەدی خەڵکی ئورمیە، ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧١٩ دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٢_ سیامەک ئەشرەفی، خەڵکی ئورمیەیە و ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٠١٦ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٣_ رەحمی تورگوت، خەڵکی شاری گەوەری باکووری کوردستانە و ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لەپارتی کرێکارانی کوردستان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەندکراوانی مەزهەبی
١_سەردار عوسمان بەکەر خەڵکی هەولێر، لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ٢٧١٦ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٢_ سیروان مەحموودی ئەقدەم خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٦ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە داعش حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٣_ ساڵح خوشکەلام خەڵکی سەردەشت، ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٤_ یوسف قەرنی پوور خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٥_ هیدایەت عەلیزادە کانڕەش خەڵکی سەڵماس، ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٦_ وەفا ئەسەدی خەڵکی ئورمیە، ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ٢٧٢٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٧_ محەمەد قەنبەردووست خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٨_ هاشم دەروێشی خەڵکی ئورمیە، ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ٢٧١٦ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٩_ ئەکبەر عومەری خەڵکی سەڵماس، ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
١٠_ ئاوات جەوانبەخت خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
١١_ ئیبراهیم مورادی خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
١٢_ فارۆق لواشانی، ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ٢٧١٨ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە