لە بەندیخانەی ئورمیە لانیکەم ٣ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران
هەنگاو: سزای سێدارەی لانیکەم ٦ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو برابوونە ژووری تاکەکەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
١٣ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢١:٢٦
هەنگاو: سزای سێدارەی لانیکەم ٣ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو برابوونە ژووری تاکەکەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٤ی ئاوریلی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی لانیکەم ٣ بەندکراوی کورد بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ناسنامەی ئەو سێ کەسە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە
٢_ محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ
٣_ سادق مەحی خەڵکی ئورمیە
ئەم سێ کەسە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوو.