لە جوانڕۆ سێ کچی مێرمنداڵ دەستبەسەر کراون و یەکێکان هەوڵی خۆکوشتنی داوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی مێرمنداڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ دەستبەسەر کراون کە یەکێکیان دوای

٦ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٢:٢٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی مێرمنداڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ دەستبەسەر کراون کە یەکێکیان دوای دەستبەسەر کرانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان سێ کچی مێرمنداڵیان بە ناوەکانی تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵ، سونیا کەریمی ١٤ ساڵ و پەریا فەتحی ١٤ ساڵیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ئەم سێ کچەیان ڕۆژێک دوای دەستبەسەر کران ئازاد کردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە، تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵە هەر ئەو ڕۆژەی کە ئازاد کراوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە باری تەندروستی تارا ئەحمەدی ناجێگیرە و ئێستا لە بەشی ICU لە نەخۆشخانەی “حەزرەتی ڕەسووڵ"ی جوانڕۆ لەژێر چاوەدێریدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە