لە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا بەندکراوێکی کورد لە سێدارە درا

هەنگاو:هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئومیە لە سێدارە درا.

١٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٤١

 

هەنگاو:هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئومیە لە سێدارە درا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨، ١٠ی دێسامبری ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی نەغەدە لە بەندیخانەی ئورمیە بەرێوەچوو.

هەواڵنێری هەنگاو. ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردەی“یونس عەزیزی“ تەمەن ٤٥ ساڵ ڕاگەیاندووە کە بۆ تۆمەتی، بازرگانی کردن بە مادە سڕکەرەکان حومی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

یونس عەزیزی ماوەی دوو ساڵ لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوبوو.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی١١ مانگی ڕابردوودا، ٦٨ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران حوکمی سێدارەکانیان جێبەجی کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە