٢٩٪ لەسێدرە دراوانی ٩ مانگی ڕابردووی ئێران کورد بوون

هەنگاو: بە پشتبەستن بە ئامارەکانی دوو ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران و کوردستان ٢٩٪ی ئەو کەسانەی کە لەماوە.

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٢١

 

هەنگاو: بە پشتبەستن بە ئامارەکانی دوو ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران و کوردستان ٢٩٪ی ئەو کەسانەی کە لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لەئێران لەسێدارە دراون هاوولاتیی کورد بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨ هەتا ئێستا (٩ مانگ)، حوکمی سێدارەی ٢٠٧ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەر لەو ماوەیەدا ٦٠ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە، ئورمیە، قەزوێن و باکووری خوراسان لەسێدارە دراون.

بە بەراوردکردنی ئامارەکانی ئەو دوو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە دەردەکەویت کە ٢٩٪ی ئەو کەسانەی کە لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لەئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.

لەو ماوەیەدا ٦ بەندکراوی سیاسی کورد و ٩ چالاکی مەزهەبی کورد لە بەندیخانەکانی کەرەج و میاندواو لەسێدارە دراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە