مانگرتنی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

بەندکراوێک بە ناوی سیراج بایزیدی خەڵکی سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوازی دەستبەسەرکران و هەروەها گەندەڵیی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێ

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢١:٥٩


هەنگاو: سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

بەندکراوێک بە ناوی سیراج بایزیدی خەڵکی سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوازی دەستبەسەرکران و هەروەها گەندەڵیی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ وە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە مانگرتن لە خواردنی خۆی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سراج بایزیدی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوازی دەستبەسەرکرانەکەی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان و هەروەها سازکردنی دۆسیە لەلایەن دەزگای داد و فەرماندەی پایگای حەسەن ئاوای سنە مانی لە خوارن گرتووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بایزیدی لەمبارەوە بە هەنگاوەی ڕاگەیاند: بنەماڵەی بایزیدی ڕێڕەوی یاسایی بۆ ئازادی ئەم بەندکراوەیان تێپەڕاندووە، بەڵام تا ئێستا دادوەر و فەرماندەیی پایگای حەسەن ئاوا ڕێگرن لە ئازادی ئەم بەندکراوە.

شایانی باسە سراج بایزیدی نزیک بە دوو حەفتە پێش و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانە ماڵییەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ناو باخەکەی دا دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسەر کردن ئازار و ئەشکەنجە دراوە و سووکایەتی پێکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە