محەممەد مەهجوور پێنج مانگە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت دەستبەسەرە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پاییزی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە هێشتا بێ ئەوەی دادگای

٢٢ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٠:٢٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پاییزی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە هێشتا بێ ئەوەی دادگایی بکرێت لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی پێنج مانگ لە دەستبەسەرکرانی محەممەد مەهجوور تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی «مەلقەڕنی» سەقز ناوبراو هێشتا لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی مەهجوور، سەرەڕای ئەوەی کە محەممەد مەهجوور دوو مانگە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات ئیزنی نەداوە کە دادگایی و بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت.

محەممەد مەهجوور ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڵڵا مەهجوور کوڕە مامەکەی لەلایەن ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە.

ناوەندە ئەمنییەکان ئەم دوو هاووڵاتییەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە و عەبدوڵڵا مەهجوور دوای ٧٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە