محەمەد ئەلیاسی بە بارمتەی چوار میلیاردی ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

١ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢١:٤٢


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١٩ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، محەمەد ئەلیاسی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان ئازاد کرا.

هیوا قادری ئەقدەم و محەمەد ئەلیاسی ڕۆژی شەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ (٦ی ئاوریلی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ پاسگای ”قەرەمووسالی“ دەستبەسەر و لەوکاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بەندیخانەکانی مەهاباد و بۆکان ڕاگیراون.


لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هیوا قادری ئەقدەم بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی ئازاد کرابوو.


ئەو دوو هاووڵاتییە سەرەڕای ئەوە کە یەک ساڵە دەستبەسەر کرابوون، بەڵام هێشتا نە دادگایی کراون و لە مافی مرەخەسیش بێبەش کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە