بەندکراوێکی سیاسی لە بۆکان بە بارمتەی چوار میلیاردی ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:٢٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هیوا قادری ئەقدەم، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان ئازاد کرا.

 

هیوا قادری ئەقدەم و محەمەد ئەلیاسی ڕۆژی شەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ (٦ی ئاوریلی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ پاسگای ”قەرەمووسالی“ دەستبەسەر و لەوکاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بەندیخانەکانی مەهاباد و بۆکان ڕاگیراون.

 

ئەو دوو هاووڵاتییە سەرەڕای ئەوە کە یەک ساڵە دەستبەسەر کرابوون، بەڵام هێشتا نە دادگایی کراون و لە مافی مرەخەسیش بێبەش کرابوون.

 

دادگای بۆ ئازادی کاتی محەمەد ئەلیاسی داوای بارمتەی چوار میلیارد تمەنی کردووە بەڵام بنەماڵەکەی هەتا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو بڕەپارەیە ئامادە بکەن.

 

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە