مردنی بە ئازاری کچێکی خوێندکار لە سنە

کچێکی گەنجی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی سۆما ڕەزایی تەمەن ٣٤ ساڵ کاتژمێر ١٠ی شەوی هەینی ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتێکدا لەلایەن دوو کەسەوە لە شاری ڕف

٨ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٣:٠٨


هەنگاو: یەکشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کچێکی گەنجی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی سۆما ڕەزایی تەمەن ٣٤ ساڵ کاتژمێر ١٠ی شەوی هەینی ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتێکدا لەلایەن دوو کەسەوە لە شاری ڕفێنرابوو، لە ڕێگای شاری کامێران خۆی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە خستە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆما ڕەزایی خوێندکار بووە و لە کاتی ڕۆیشتن بۆ خەوتنگە لەلایەن ئەو دوو کەسەوە ڕفێنراوە.

بەرپرسی پۆلیسی شاری سنەش ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە کە دوو تۆمەتبارەکە وەکوو موسافیر ئەو کچەیان سوار کردووە و دوای ئەوەی کە ویستوویانە بەلارێدا بڕۆن کچەکە خۆی خستووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو هەروەها ڕاشی گەیاندووە کە ئەو دوو تۆمەتبارە دوای چەند کاتژمێر لەو ڕووداوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە