مینا ڕاد بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: شاعیرێکی لاوێی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کر

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٥:٣٠

 

هەنگاو: شاعیرێکی لاوێی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرابوو، بە مەرج ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، مینا ڕاد، شاعیری ٢٥ ساڵەی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان دوای تێپەڕاندنی ٢٠ ڕۆژ لە ماوەی حوکمی دوو مانگەی بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ئازاد کرا.

ئە وکچە شاعیرە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازرابوویەوە.

مینا ڕاد ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨ (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی دوروود بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و دوای سێ ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو شاعیر و نووسەرە لاوە دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، لەلایەن دادسەرای فەرهەنگ و میدیا بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی حکوومەت“ حوکمی دوو مانگ بەندکران و ٨ مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە یەکی خەرمانی ئەمساڵ وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە