مینا ڕاد شاعیری لوڕستانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: شاعیرێکی لاوێی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندک

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٨:٠٧

 

هەنگاو: شاعیرێکی لاوێی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، مینا ڕاد، شاعیری ٢٥ ساڵەی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە.

مینا ڕاد ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨ (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی دوروود بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و دوای سێ ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو شاعیر و نووسەرە لاوە دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، لەلایەن دادسەرای فەرهەنگ و میدیا بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی حکوومەت“ حوکمی دوو مانگ بەندکران و ٨ مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە یەکی خەرمانی ئەمساڵ وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە