مەرگی گوماناوی بەندکراوێکی سیاسی کورد دوای ئازادبوون لە بەندیخانە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد دوو حەفتە دوای ئازادبوونی لە بەندیخانەی بۆکان، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

١٥ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٨:٥١

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد دوو حەفتە دوای ئازادبوونی لە بەندیخانەی بۆکان، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی ”محەمەد ساڵح کەدخودا شیرە“ خەڵکی بۆکان کە پێشتر پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە، دوای ئەوەی لە بەندیخانە ئازاد بووە، گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە سیاسیە ۆوکمی ١٦ ساڵ بەندکراوی بەسەردا سەپێندرابوو و ٢ ساڵ پێش دەستبەسەر کرابوو.

دوو حەفتە پێش بەرپرسانی بەندیخانەی بۆکان بەو بەندکراوە سیاسیەیان ڕاگەیاندووە کە دەتوانی بڕۆیتە مرەخەسی و ئیدی نەگەڕێتەوە و پێویست ناکات کە ماوەی حوکمەکەت تەواو بکەید.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە بنەماڵەی محەمەد ساڵح کەدخودا شیرە لەسەر ئەو بڕوایەن کە بەرپرسانی بەندیخانەی بۆکان ناوبراوی دەرمانداو کردووە و پاشان ئازادیان کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە