نگین عەبدولمەلەکی خوێندکاری کورد بەهۆی لێدانی باتۆمی هێزە ئەمنییەکان لە هەمەدان کوژرا

نگین عەبدولمەلەکی، خوێندکاری تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوژرانی کوژرانی ژینا ئەمینی، لە شاری ه

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢١:٥٧



هەنگاو: یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

نگین عەبدولمەلەکی، خوێندکاری تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوژرانی کوژرانی ژینا ئەمینی، لە شاری هەمەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. هەنگاو دوای دوو حەوتوو لە کوژرانی ئەو کچە کوردە ئاگاداربووەتەوە و بۆ یەکەم جار ئەم هەواڵە بڵاو دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نگین عەبدولمەلەکی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی هەمەدان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە ئەنجامی لێدانی باتۆمی هێزە ئەمنییەکان لە سەری ناوبراو بە سەختی بریندار بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ بەشی ناوخۆیی کچان گیانی لەدەست داوە.


شایەتحاڵێکی ئەو ڕووداوە کە خوێندکاری زانکۆی سەنعەتی هەمەدانە، لەم بارەوە تایبەت بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "هێزەکانی حیراسەتی زانکۆ (هێزی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە زانکۆ (لەگەڵ ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان دوای ئاگادارکرانەوەیان لە مردنی نگین خێرا چوونەتە بەشی ناوخۆیی ئەو زانکۆیە و دەستیان بە هەڕەشەکردن لە خوێندکارانی ئاگاداری ئەم بابەتە کردووە، هەروەها هەر ئەو شەوە بنەماڵەی عەبدولمەلکیان لە شاری قوروەوە بانگی هەمەدان کردووە".


ئەو سەرچاوە جەختی کردەوە کە: "حەراسەت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە خوێندکارانی ئاگاداری ئەو ڕووداوە و بنەماڵەی عەبدولمەلەکی کردووە کە دەبێت بڵێن نگین بەهۆی خواردنی ماسی قوتو ماوە بەسەرچوو گیانی لەدەستداوە".


هەنگاو زانیویەتی کە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی نگین عەبدولمەلەکی ڕۆژی هەینی، ٢٢ی ڕەزبەر و لە ژێر چاودێری و گوشاری هێزە ئەمنییەکان لە شاری قوروە بەڕێوەچووە.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە نگین عەبولمەلەکی خوێندکاری بەشی ئەندازیاری پزیشکی زانکۆی سەنعەتی (پیشەیی) هەمەدان بووە.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە