هاجەر سەعیدی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە گوازرایەوە

هەنگاو: هاجەر سەعیدی چالاکی بواری مافەکانی ژنان ڕۆژی ڕابردوو دوای دە ڕۆژ دەستبەسەر کران بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە گوازراوەتەوە.

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٩:٢٠


هەنگاو: هاجەر سەعیدی چالاکی بواری مافەکانی ژنان ڕۆژی ڕابردوو دوای دە ڕۆژ دەستبەسەر کران بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هاجەر سەعیدی، چالاکی بوری مافەکانی ژنان دوای دە ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە. بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا نەیانتوانیبوو کە لەگەڵ ناوبراو چاوپێکەوتنیان هەبێت.


هاجەر سەعیدی، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.


ناوبراو لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی کرێکاریشدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە