چارەنووسی هاجەر سەعیدیی ناڕوونە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٠:٢١


هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە بە سەر دەستبەسەر کرانی هاجەر سەعیدی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە، هیچ هەواڵێک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.


هاجەر سەعیدی، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ناوبراو لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی کرێکاریشدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە