هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر ودووی دیکەش ئازاد کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر و هاوکات بەندکراوێکی خەڵکی

٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:٢٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر و هاوکات دوو بەندکراوی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان ئازاد کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەزبەی ٢٧١٩ (٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی پاراستنی زانیاری سپای پاسداران لە شاری سنە هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەریان بە ناوی ”دلێر نەسری“ لە ناو دووکانەکەی خۆی دەستبەسەر کردووە.

ئەو هێزانە دوای دەستبەسەر کردنی دلیر نەسری، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

ئەو هاوولاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بپ دەستبەسەرگەی ئەمنیەتی سپای پاسداران لە بنکەی شەهرامفەردی شاری سنە گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی ڕەزبەر، کارۆ کاوە و سینا جاستخەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری  مەریوان دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە