دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی دیکە لە شارەدێی نێ

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکە لە شارەدێی نێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٥ خەرمانان ٢٧١٩، ١٥:٣٣

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکە لە شارەدێی نێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵیان بە ناوی  “کارۆ کاوە” کوری عەبدوڵڵا خەڵکی نێ، لە حاڵێکدا لە سەر زەوی و زاری خۆیان سەرقاڵی کارکردن بووە، دەستبەسەر کردووە.

ئەمە لە حاێكدایە کە ئەم هێزانە ڕۆژی ڕابردووش لاوێکی  دیکەی خەڵکی شارە دێی نێ یان بە ناوی “سینا جاست” کوڕی سالار و تەمەن ٢٠ ساڵیان  دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی ئارام نیک پەی و عەبدوڵلا بوشتام دەستبەسەر کربوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە