هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندا

هەنگاو: یەکێک لە پەیڕەوانی “دەروێشە گونابادییەکان” کە هاووڵاتیی کوردی پارێزگای لوڕستانە، بە تۆمەتی کوشتنی سێ چەکداەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران،.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠١:٠٣

 

هەنگاو: یەکێک لە پەیڕەوانی “دەروێشە گونابادییەکان” کە هاووڵاتیی کوردی پارێزگای لوڕستانە، بە تۆمەتی کوشتنی سێ چەکداەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لە تاران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەاڵی میدیاکانی ئێران، دوێنێ یەکشەممە لەلایەن لقی نۆیەمی دادگای پاریزگای تاران، محەمەد سەلاس، کە هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری “بروجرد”ی سەر بە پارێزگای لوڕستانە، حوکمی سێدارەی بۆ برایەوە.

ئەو هاووڵاتییە تەمەنی پەنجا ساڵە یەک مانگ لەمەوبەر لە شاری تاران و لە کاتی پشێوییەکانی تاران و هێرشی هێزە ئەمنییەکانی بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان و بریندارکردنیان، بە پاس سێ ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی کردە ژێرەوە و گیانیان لەدەست دا.

یەک مانگە لەمەوبەر دەروێشە گونابادییەکان لە دەوروبەری ماڵی “نوورعەلی تابەند” یەکێک لە ڕێبەرانی ئەو فیرقە ئایینییە لە تاران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێک خست کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و بە دەیان کەسیان لێ بریندار و دەستگیر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە