جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٩:٥٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

دوو بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت بەناوەکانی مەجید بەراتی و فەرزاد گەڕاوەند کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١ی مەی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت بەناوەکانی مەجید بەراتی تەمەن ٣٤ ساڵ و فەرزاد گەڕاوەند لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەو دوو بەندکراوە کە ٧ ساڵ بە تۆمەی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕ بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە