هونەرمەندێکی کورد لە کرماشان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هونەرمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

١٦ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٥:٢٥

 

هەنگاو: هونەرمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٤ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "ئیحسان ئیوەتوەندی"یان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە پاش دەستبەسەر کرانی ئەو هونەرمەندە کوردە، کاناڵی تلگرام و ئینستاگرامی ناوبراو بە ناوی "کورد میوزیک" بە ئەمری دەزگای دادوەری داخراون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هونەرمەندە و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە ئاشکرا نەکراون.


ئیحسان ئیوەتوەندی لە هونەرمەندانی لاوی کرماشانە و تا ئێستا چەندین ئاوازی بە زاراوەی لەکی بڵاو کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە