هونەرمەندێکی کورد حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: پەیمان میرزازادە هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی خوێندنی سرودی حەماسی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبە

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٠:٠٥

 

هەنگاو: پەیمان میرزازادە هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی خوێندنی سرودی حەماسی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای شۆرشی ئورمیە،حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەر پەیمان میرزازادە کوری نورالدین سەپاندووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران بەسەر پەیمان میرزازادە سەپێندراوە.

پەیمان میرزازادە خەڵکی گوندی ”گەنگەچین“ سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیەیە ڕۆژی پێنج شممە (٢ی ڕەشەممە / ٢١ی فێوریە) دەستبەسەر و ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممە پاش دە ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ئەو هونەرمەندە کوردە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧١٧  دەستبەسەر و ڕێکەوتی دووی بەفرانباری هەمان ساڵ لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە حوکمی ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندبوو.

پەیمان میرزازادە دواجار ڕۆژی هەینی (١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٨ی ژوئەنی ٢٠١٨) دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە