هۆشیار شەعبانی بە بارمتە ئازاد کرا، سێ جار بەهۆی ئەشکەنجە براوەتە نەخۆشخانە

هه‌نگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری بانە کە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، دوای نزیکەی ٧٥ ڕۆ

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٣:٠٥

 

هه‌نگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری بانە کە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، دوای نزیکەی ٧٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ )١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)هۆشیار شەعبانی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە دوای نزیکەی ٧٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٧٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لکە بەندیخانەی ناوەندیی بانە ئازاد کرا و بڕیارە دانیشتنی دادگای ناوبراو لە سەقز بەڕێوە بچێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شەعبانی، هۆشیار شەعبانی لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکان ناوبراویان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.

هەنگاو زانیویەتی کە هۆشیار شەعبانی لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە بە هۆی ئەشکەنجەوە سێ جار تووشی خوێنبەربوونی گەدە و خوێنبەربوونی هەناو بووە کە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە و چارەسەری بۆکراوە. دوو جار ناوبراو بە ناوی خوازراو و لە کەشێکی ئەمنیدا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هۆشیار شەعبانی تەمەن ٢٨ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانه دەستبەسەر کرا.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە