هەرمان وەتمانی رۆژنامەنووسی مەهابادی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری باشماخ ئیزنی سەفەری هەرێمی کوردستانیان بە رۆژنامەنوسێکی مەهابادی کە ماوەیەک پێش لەلایەن دەزگا

٦ خەرمانان ٢٧١٩، ١٥:٢٢

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری باشماخ ئیزنی سەفەری هەرێمی کوردستانیان بە رۆژنامەنوسێکی مەهابادی کە ماوەیەک پێش لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، نەدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی مانگی پووشپەڕی ٢٧١٩، لقی دووی دادگای تاوانەکانی یەکی  پارێزگای ئورمیە، حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر هەرمان وەتمانی رۆژانمەنووسی مەهابادی و بەرپرسی پێکەی هەواڵی هاژەی سەپاند.

ئەو حوکمە بە هۆی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بەسەر هەرمان وەتمانیدا سەپێندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، هەرمان وەتمانی لە فەیسبووکی خۆی بڵآوی کردووەتەوە کە “ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەرمانان لەکاتێکدا ویستوومە بەرەو هەرێمی کوردستان سەفەر بکەم، هێزە ئەمنیەتییەکان دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکەمدا گرتووە و پێیان ڕاگەیاندووم کە ئیزنی سەفەر کردنم بۆ دەرەوەی ئێران نیە”.

هەرمان وەتمانی ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبر)ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی فەتای مەهاباد دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە