هەرمان وتمانی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی ناسراوی مەهاباد لە پەیوەندی لەگە مانگرتنی گشتیی ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٤٦

 

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی ناسراوی مەهاباد لە پەیوەندی لەگە مانگرتنی گشتیی ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٤ی خەرمانای ٢٧١٨ / ١٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، پۆلیسی فەتای مەهاباد هەرمان وتمانی نووسەر، ڕۆژنامەنووس، سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕێ هاژەی بانگهێشت و دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەرمان وتمانی بە تۆمەتی نانەوەی بشێوی و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بانگهێشت و دەستبەسەر و دوای ئەوەی هەڕەشەی لێکراوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە هەرمان وتمانی ئەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵی ڕەدکردووەتەوە و بڕیارە لەداهاتوودا لە دادگای چاپەمەنی ئورمیە دادگایی بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە