واران محەممەدنژاد، خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی سنە، دەستبەسەرکرا

واران محەممەدنژاد، ٣١ ساڵە و لە چالاکانی مەدەنیی ناسراوی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین، دەستبەسەر و بۆ

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٤٥



هەنگاو: هەینی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

واران محەممەدنژاد، ٣١ ساڵە و لە چالاکانی مەدەنیی ناسراوی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٣ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، واران محەممەدی چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ماستەری بەشی هونەری زانکۆی هونەری یەزد، لە تێرمیناڵی شاری سنە، لە کاتی چوونی بۆ شاری یەزد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی واران محەممەدی توندوتیژیان بەکارهێناوە و هەتا ئێستا لەسەر شوێن و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.


شیاوی ئاماژە پێدانە، کە واران محەممەدی جارێکی دیکە لەگەڵ هاوسەرەکەی بەناوی پەیام میری، لە ڕۆژی ٢ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، لە کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەری تایبەتی ئەنجوومەنی نۆژین سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرابوون.

واران محەممەدنژاد و پەیام میری خەڵکی گوندی تەنگی سەر و دانیشتووی شاری سنەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە