ئورمیە / دوو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدان گوازرانەوە بۆ بەندی تاکەکەسی

هەنگاو: دوو بەندکراوی بەندیدخانەی ئورمیە کە پێشتر بە هۆی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕابووەوە، بە مەبەستی جێب

١١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٧:٠٠

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی بەندیدخانەی ئورمیە کە پێشتر بە هۆی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕابووەوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان، گوازرانەوە بۆ بەندی تاکەکەسی.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢ی جولای ٢٠٢١)، دوو بەندکراو کە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە بە ناوەکانی "شەهریار ئەمیری" و "ناسر ئازموودە"، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان گوازرانەوە بۆ بەندی تاکەکەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە و بریارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سزاکەیان جێبەجێ بکرێ.

ئەم دوو بەندکراوە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بۆ بڕابووەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە