ئورمیە/ بێ سەروشوێنبوونی سێ کۆڵبەر لەنێو کڕێوە و بەفردا

هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە ڕۆژی ڕابردووە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە ون بوون و هەوڵەکانی خەڵک بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٦:١١

 

هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە ڕۆژی ڕابردووە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە ون بوون و هەوڵەکانی خەڵک بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی “باوان” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوەکانی بارزان میهەنی، ئەسعەد سەیدانی فەرد و بەهلوول سەیدانی فەرد لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٣ی ژانویەی ٢٠٢٢)بە هۆی بەفر و کڕێوە لە دۆڵی “بنار” بێ سەروشوێن بوون.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم سێ کۆڵبەرە لەکاتی گەڕانەوە لە سنووری تورکیا و لە دۆڵی “بنار”بە هۆی بەفر و کڕێوە ڕێگایان ون کردووە و لەوکاتەوە بێ سەروشوێنن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئورمیەوە، ئەم سێ کۆڵبەرە لە دوێنێەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەگرتووە و خەڵکی ناوچەکە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە و گەڕان بە شوێنی ئەوان دەست پێکردووە،

جێگای ئاماژەیە کە بارزان میهەنی سەڵت و ئەسعەد و بەهلوول سەیدانی فەرد هەر دوو خێزاندارن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە