ئورمیە/ بەندکراوێکی کورد مەترسی سێدارەی لەسەرە

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بۆ

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٠:٥٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٣ی مارسی ٢٠٢١)، بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ناسر وەلی زاد کە حوکمی سێدارەه بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیارە کە حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەممە جێبەجێ بکرێت.

ناسر وەلی زاده تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و لەوکاتەوە لە بەندی ١_٢ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە