ئورمیە/ بەندکراوێک مەترسیی سێدارەی لەسەرە

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە پێشتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکە.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٩:٤٣


هەنگاو: بەندکراوێک کە پێشتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بە ناوی ”ئەرسەلان یاسینی“ خەڵکی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە کراوە و بڕیارە سبەی حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت.

ئەرسەلان یاسینی خەڵکی نەغەدەیە و ١٢ ساڵ پێش بە تۆمەتی دوو کەس لە نزیکانی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە