ئورمیە/ دوو بەندکراو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە براونەتە ژووری تاکەکەسی

هەنگاو: دوو بەندکراو کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون، بە مەبەستی جیبەجێ کردنی

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١١:١٧


هەنگاو: دوو بەندکراو کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون، بە مەبەستی جیبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گوازراونەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، لانیکەم دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی یەکێک لەو بەندکراوانە بە ناوی ”عەلی عەبدی“ لە بەندی ١_٢ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و ناسنامەی ئەو دیکەیان کە لە بەندی لاوانی بەندیخانە گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


ئەو دوو بەند بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) حوکمی سێدارەیان بە سەردا سپاوە و بنەماڵەکانیان بۆ دوایین دیدار بانگ کراون و ئەگەری زۆر حوکمەکەیان لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە