ئورمیە/ دوو بەندکراو کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی و بەندکراوێکی مەزهەبی کە هەدوویان خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیەن و سزای سێدارەیان بە سە

٤ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٩:٣٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی و بەندکراوێکی مەزهەبی کە هەدوویان خەڵکی  شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیەن و سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی سێشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێداره و مەحیەدین تازەوارد بەندکراوی مەزهەبی مەحکووم بە سێدارە لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیەوە بە هۆکارێکی نادیار بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

لەو ڕووەوە کە پێشتر سزای سێدارەی ئەم دوو بەندکراوە کوردە لەلایەن داگای باڵا پشتڕاستکراوەتەوە، مەترسی جێبەجێکرانی سزاکەیان لەئارادایە.

داوود جەباری بەندکراوێکی دیکەی مەزهەبییە کە هاوڕێ لەگەل ئەم دوو بەندکراوە کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

مەحیەدین ئیبراهیمی تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی ئاوایی “ئەڵکاوێ” سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ (٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٧) لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزەکانی پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەسترێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە مانگی گەلاوێژی ٢٧١٨ (ئاگۆستی ٢٠١٨)  بۆ جاری یەکم لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشەوە بە تۆمەتی هاوکاوی و ئەندامەتی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

مەحیەدین ئیبراهیمی، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٩(١٨ی ژانویە ٢٠٢٠) حوکمی سێدارەکەی بۆ جاری دووهەم  بە تۆمەتی “بەغی و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو، پشتڕاست کراوەتەوە هەمان ڕۆژ بە  فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.

هەنگاو خەرمانانی ٢٧٢٠ (ئاگۆستی ٢٠٢١( ڕایگەیاندبوو کە سزای سێدارەی مەحیەدین ئیبراهیمی لەلایەن دادگای باڵا وەک خۆی پشتڕاستکراوەتەوە و بە مەبەستی جێبەجێکران ڕەوانەی دادگای شوێنی نیشتەجێبوونی کراوە.

مەحیەدین ئیبراهیمی خێزاندارە  و باوکی منداڵێکی کەم ئەندامە و ١٠ ساڵ پێشیش هەر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات بۆ ماوەی ١٤ مانگ لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.

مەحیەدین تازەوارد هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆیە کە ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ (٢٩ی ئۆکتبری ٢٠١٨) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

ناوبراو دواتر لە مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٠ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی “موحاریبه’”لە ڕێگای ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی پووشپەڕ (٢ی جولای) بە فەرمی ئەو سزایە پێی ڕاگەیەندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە