ئورمیە/ سێ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە

هەنگاو: لانیکەم سێ بەندکراو کە حوکمی سێدارەیان هەیە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حکومەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە.

١٩ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٥:٢٧

 

هەنگاو: لانیکەم سێ بەندکراو کە حوکمی سێدارەیان هەیە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حکومەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٩ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، لانیکەم سێ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێت.
 

ناسنامەی ئەو سێ بەندکراوە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە خدر قەویدڵ، هەژیر ئێران نژاد و حەسەن سەروەری خەڵکی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیەن.

 

ئەو سێ کەسە نزیکەی ٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەسڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە