پیاوێک لە شارێکی پارێزگای کرماشان ژنەکەی هەڵواسی

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان هاوژینەکەی خۆی هەڵواسی، و ئەمە دوو حاڵەتی لەم شێوەیەیە کە لەماو

١٩ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٠:١٤

 

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان هاوژینەکەی خۆی هەڵواسی، و ئەمە دوو حاڵەتی لەم شێوەیەیە کە لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە کوردستان تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنج شەممە (١٦ی رەشەمەی ٢٧١٨/ ٧ی مارسی ٢٠١٩) ژنێکی گەنج خەڵکی سونقوڕ بە ناوی” مریەم موحبی” لەلایەن هاوژینەکەیەوە هەڵواسراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سونقوڕ لەوبارەوە ڕایگەیاند  کە مریەم موحبی دایکی دوو منداڵ و دانیشتووی ئاوایی قەرەتەپەی ئەو شارە بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند ئەو ژنە سەردانی شاری کردوە و دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە بیانووی ئەوەی درەنگ گەڕاوەتەوە توندوتیژی بەرانبەر کراوە و دواتر هەڵواسراوە.

ماوەیەک لەمەوپێش ژنێکی دیکە لە بۆکان ناوی مونیرە ئابو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە هەڵواسرا.

میدیا حکومەتییەکانی ئێران تا ئێستا بە نیسبەت کوژرانی ئەو دوو ژنە لە کوردستان بێ دەنگییان کردووە و ڕووماڵیان نەکردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە