ئەو ژنە بۆکانیەی کە بەدەستی مێردکەی هەڵواسرابوو، گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ئەو ژنە لاوە بۆکانیەی کە ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هاوژینەکەیەوە هەڵواسرابوو و چوبووە کۆماوە، گیانی لە دەست دا.

١١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٤:٥٧

 

هەنگاو: ئەو ژنە لاوە بۆکانیەی کە ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هاوژینەکەیەوە هەڵواسرابوو و چوبووە کۆماوە، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١١ی ڕەشەممەی ٩٧ / ٢ی امرسی ٢٠١٩)، مونیرە ئابوو (مێهرنیا) ئەو ژنە تەمەن ٣٥ ساڵە کە ڕؤژی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەلایەن میردەکەی بەناوی ”محەمەد مەحموودی“ هەڵواسرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بۆکان گیانی لە دەست داوە.

ئەو ژنە لاوە کە دووگیانیش بووە، کۆرپەلە ٨ مانگانەکەشی لەبار چووە.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە، محەمەد بە هۆی کێشەی خێزانی ژنەکەی هەڵواسیوە، بەڵام بنەماڵەکەی بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە وتوویانە کە هۆکارەکەی نامووسی بووە. مونیرە پێشترش جاریک تۆریابوو و گەڕابوویەوە ماڵی باوکی و ٣ مانگ پێش دیسان گەڕابوویەوە بۆ لای هاوژینەکەی.

محەمەد دوای ئەو تاوانە هەڵهاتووە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە دەستبەسەر نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە