پێنج کۆڵبەری کورد کەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و گیانیان سپارد

هەنگاو: بەهۆی هەرەسی بەفر لە چیاکانی سنووری ئورمیە لانی کەم پێنج کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و گەڕان و پشکنین بۆ

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢٠:١٠

 

هەنگاو: بەهۆی هەرەسی بەفر لە چیاکانی سنووری ئورمیە لانی کەم پێنج کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیش بەردەوامە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٨ی ژانویەی ٢٠٢١) لانیکەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لە چیاکانی سنووری ئەم شارە، بە هۆی هەرەس هێنانی بەفر گیانیان لەدەست داوە.

ناوی ئەم پێنج کۆڵبەرە بریتییە لە: ئەولایی خودایی کوڕی حاتەم، فرات خودایی کوڕی خورشید، مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، بیلەن ئەحمەدی کوڕی سادق یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند ئەم پێنج کۆڵبەرە لە گوندی "دریشک" لە باکووری کوردستان تووشی ڕووداو بوون و هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕێگایان نەداوە خەڵکی گوندی کووران بە هانایانەوە بچن و تەرمەکانیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

ئەم پێن کۆڵبەرە هەر هەموومان خەڵکی گوندی کوورانی ئورمیە بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە